ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند بە خواردنی سێ خورمای تەڕ پێش ئەوەى نوێژی مەغریب بکات، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک ڕۆژووی دەشکاند، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ بە چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە وڕۆژووەکەى دەشکاند، دەستپێکردنی ڕۆژوو شکاندن بە خورما یان ئاو گونجاوە چونکە ڕۆژووگر گەدەى بەتاڵە بۆیە نابێت بە خواردنی قورس وچەور دەستپێبکات چونکە زیان بە گەدەى دەگات.