لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سەرپەرشتیارانی دابەشکردنی میرات دەکات کە میرات بەسەر شایستەدارەکاندا دابەش بکەن؛ بە دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی شەرعی بەو شێوەیەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ویستوویەتی، بۆیە میراتگرە دیاریکراوەکان؛ میراتەكانیان پێدەدرێت بەو شێوەیەی لە کتێبی خوادا هاتووە، ئەمیش بریتیە لە دوو لەسەر سێ و یەک لەسەر سێ و یەک لەسەر شەش و نیوە و چارەك و هەشت یەك، جا ئەو میراتەی لە دوای ئەم دابەشكردنە سەرەكیە دەمێنێتەوە؛ دەدرێت بەو پیاوانەی كە نزیكترین خزمن لە مردووەكەوە، و پێیان دەووترێت خزمی نزیك -عەسەبە-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەرموودەکە یاسایەکی گرنگە لە دابەشکردنی میرات.
  • دابەشکردنی میرات سەرەتا لە میراتگرە دیاریكراوەكانەوە دەستپێدەكات.
  • پاش دابەشكردنی میرات بەسەر میراتگرە سەرەكیەكان -دیاریكراوەكان-؛ ئەوەی دەمێنێتەوە لە میرات دابەش دەكرێت بەسەر پەیوەندیدارەكان -عەسەبەكان- كە پەیوەندی خزمایەتیان هەیە بە مردووەكەوە.
  • پێشخستنی نزیکترین پاشان نزیکترین، بۆیە خزمێكی پەیوەندیداری دوور -عەسەبەیەکی دوور- وەک مام میرات نابات؛ لەكاتێكدا خزمێكی پەیوەندیداری نزیك بوونی هەبێت وەكو باوک.
  • هیچ بەشێک بۆ خزمی پەیوەندیدار -عەسەب- نییە ئەگەر میراتەكە هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی میراتگرە دیاریكراوە سەرەكیەكان هەموو بەشەكانی میراتەکە دەیانگرێتەوە.
explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر