پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ بۆ فێرکردنی خەڵک و بانگەوازی کردنیان، و لەو شتانەی کە فەرمانی پێکرد ئەوە بوو کە زەکاتی مانگاکان لە موسڵمانان وەربگرێت، لە هەر سی مانگایەک؛ گایەکی تەمەن یەک ساڵ یان مانگایەکی تەمەن یەک ساڵ وەربگرێت، و لە هەر چل مانگایەک؛ مانگایەکی تەمەن دوو ساڵ وەربگرێت. هەروەها سەرانە -جزیە- وەربگرێت لە خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاوڕەكان)؛ لە هەر نێرێکی پێگەیشتوو دینارێک وەربگرێت، یان ئەوەی کە بەرامبەر بە بەهای دینارێک بێت لە جلوبەرگی یەمەن کە پێی دەوترێت: مەعافیری.