پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بە نەفرەت ودوورخستنەوەی كردووە لە ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بەسەر چوار چیندا: یەكەم: ئەوەی قژی خۆی یان قژی یەكێكی تر دەبەستێتەوە بە قژی كەسێك. دووەم: ئەوەی داوا لە كەسێك دەكات كە قژی یەكێكی تر ببەستێتەوە بە قژی خۆی. سێیەم: تاتۆكار ئەو كەسەیە كە بە دەرزی وهاوشێوەكانی شوێنێكی سەر لاشە كون دەكات وەكو ڕوو یان دەست یان سینگ یان هەرشوێنێكی تر، پاشان كل وهاوشێوەكانی دەكاتە نێو ئەو كونانەوە بۆئەوەی شوێنەوارەكەی لەسەر پێست بە ڕەنگی شین یان سەوز یان هەرڕەنگێكی تر دەربكەوێت، وبۆ جوانی وڕازاندنەوە ئەم كارە ئەنجام دەدرێت. چوارەم: ئەو كەسەی داوا دەكات تاتۆی بۆ بكرێـت. ئەم كردەوانە لە تاوانە گەورەكانن.