لە ئاسانکاری ئاینی ئیسلام ئەوەیە کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانى شتێک کە حەرام کرابێت لە کاتی پێویستیدا، وئەو کەسەی ئەم شەریعەتەی داناوە -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە زوبێر وعبدالرحمان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پۆشینی جلی دروستکراو لە قوماشی ئاوریشم هەرچەندە لە بنەڕەتدا حەرامە بۆ پیاوان، چونکە ئەم جۆرە جلە دەبێتە هۆی درووخستنەوە ونەمانى (ئەسپێ) لە لاشەدا چونکە سروشتی ئەم جۆرە قوماشە کە خودا بەم شێوەیە دروستی کردووە وا دەکات کە (ئەسپێ) لەسەر پێست نەهێڵێت وهەروەها چارەسەری تێدایە بۆ هەستیاری (حەساسیەت وخوراندن)، وهەمان حوکمی هەیە بۆ هەرکەسێک حاڵەتی وەکو ئەم دوو هاوەڵە بێت.