لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر بەستەری نەعلێکى یەکێکتان پچڕا؛ ئەوا با بە دانەکەى تر ڕێ نەکات هەتاوەکو (ئەوی تر) چاکدەکاتەوە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە مرۆڤ بە یەک تاک نەعلەوە ڕێ بکات ئەگەر تاکەکەى تر بەستەرەکەى پچڕا ونەیتوانى پێوەى ڕێ بکات، بەڵکو پێویستە چاکی بکاتەوە یان ئەوی تریش لە پێ نەکات وبە پێ پەتیەوە ڕێ بکات، چونکە ڕێ کردن بە یەک نەعلەوە خۆچواندنی تێدایە بە شەیتان، هەروەکو لە فەرموودەکانی تردا هاتووە.