پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بە پیاوان سەبارەت بە شۆڕكردنەوەی هەر پۆشاكێك بۆ خوارەوەی قولەپێیەكان؛ ئەمیش ئەو پۆشاكانە دەگرێتەوە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشن وەكو شەڕواڵ وجلی تر، ئەو پیاوەی پۆشاكەكەی شۆڕ بێتەوە بۆ خوارەوەی قولەپێیەكانی؛ ئەوا لە ئاگردایە ئەمیش وەک سزایەک لەسەر ئەو كارەی.