لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کوڕە منداڵێکی بینی هەندێک (بەشی) قژی تاشرابوو، وهەندێک (بەشی قژی) وەکو خۆی بوو (نەتاشرا بوو)، نەهی لێیانکرد لەسەر ئەم کارەیان، وفەرمووی: «هەمووی بتاشن، یان هەمووی بهێڵنەوە». صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کوڕە منداڵێکی بینی هەندێک (بەشی) قژی تاشرابوو، ئەم کارە پێی دەووترێت (قەزەع: حەفرکردن)، نەهی لێیان کرد قژی منداڵەکە جارێکی تر بەو شێوەیە لێبکەن، وپێیانى فەرموو: نابێت بەشێک لە قژ بتاشرێت وبەشێکی بمێنێتەوە، ئەم نەهی کردنە یان بۆ مەکروهیەتە یان بۆ حەرامبوونە، بۆیە دەبێت مسوڵمان بە هەمیشەیی لێی دووربکەوێتەوە.