پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت بە جێبەجێكردنی پایەكانی وسونەت وئەدەبەكانی، پاشان بێت بۆ نوێژی هەینی وبە جوانی گوێ بۆ وتاربێژ بگرێت، وبێدەنگ بێت لە ووتن وكردنی شتی پوچەڵ؛ ئەوا خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی دە ڕۆژی خۆشدەبێت، لە نوێژی هەینیەوە بۆ نوێژی هەینی دواتر وزیادەی سێ ڕۆژ؛ چونكە پاداشتی چاكە بە دە هێندەیە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە ئامادە نەبوونی دڵ لەكاتی وتار وئامۆژگاریدا، بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامەكان بە دەستلێدان لە بەرد وهۆكاری تری سەرقاڵكەر، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا تووشی پوچەڵ بووە، ئەوەی تووشی پوچەڵ بێت ئەوا بێبەشكراوە لە پاداشتی نوێژی هەینی.