explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە نوێژكردن دروست نییە مەگەر بە خوێندنی سورەتی -الفاتحة نەبێت لە هەموو ڕكاتەكاندا، ئەمە پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ ودەبێت لە هەموو ڕكاتێكدا بخوێندرێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • خوێندنی هەر سورەتێک یان زیکرێکی تر شوێنی سورەتی -الفاتحة- ناگرێتەوە ؛ ئەگەر بتوانێت سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت.
  • پوچەڵی ونادروستی ئەو ڕكاتەی کە سورەتی -الفاتحة-ی تێدا نەخوێندراوە، ئەگەر بە ئەنقەست یان بە نەزانین یان لە بیری بچێـت، چونکە خوێندنی پایەیەکە لە پایەکانی نوێژ، وفەرزێتی پایە هەرگیز لاناچێـت.
  • خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لەسەر نوێژخوێنی پشتی ئیمام لادەچێـت؛ ئەگەر نوێژخوێنەكە گەیشتە نوێژی بەكۆمەڵ وئیمامەكە لەكاتی ڕكوع بردن بوو.