explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر سیواكی دەكرد وفەرمانی پێدەكرد، وزیاتر جەختی لەسەر دەكردەوە لە هەندێك كاتدا، لەوانەیش: لەكاتی هەستان لە خەو بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاتر لەم كاتەدا سیواكی ئەنجامدەدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە پاش هەستان لە خەوی شەو، چونکە خەوتن هۆکارە بۆ گۆڕینی بۆنی دەم، وسیواک هۆکارێکە بۆ پاککردنەوە.
  • جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە کاتی گۆڕینی بۆنی دەم بۆ بۆنێکی ناخۆش، ئەمیش بە سوود وەرگرتن لە لێکدانەوەى پێشووتر.
  • ڕێگەپێدراوی ڕەچاوكردنی پاک وخاوێنی بە شێوەیەکی گشتی، وپاک وخاوێنی لە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولە ئاكار ونەریتە بەرز وبڵندەکانە.
  • سیواک کردن هەموو ناو دەم دەگرێتەوە: ددانەکان، وپووک، وزمان.
  • سیواك ؛ لقە دارێكی بچووكە لە داری ئاراك یان داری تر، بۆ پاككردنەوەی دەم وددانەكان بەكاردێت، وبۆنی ناو دەم خۆشدەكات، وبۆنی ناخۆشی نێو دەم ناهێڵێت.