لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «كاتمان بۆ دانراوە بۆ كورت كردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆك، وهەڵكەندنی مووی بن باڵ، وتاشینی مووی بەر؛ كە نابێت زیاتر لە چل شەو تێپەڕێنێت». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە