explain-icon

شیکردنەوە

سوننەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە دەستی دەكرد بە سیواك كردن لە پێش چوونە ماڵەوە؛ لە هەركاتێك لە شەو یان لە ڕۆژدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سیواك كردن بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو كاتێكدا ؛ ڕێگەپێدراوە، وشەریعەت زیاتر جەختی لەسەر كردوەتەوە لەم كاتانەدا، لەوانەیش: كاتی چوونە ماڵ، و لەكاتی نوێژ، و لەكاتی دەستنوێژگرتن، و لەپاش هەستان لە خەو، و لەكاتی گۆڕانی بۆنی دەم.
  • ڕوونكردنەوەی بەپەرۆشی هاوەڵان لە پرسیاركردن سەبارەت بە حاڵ وگوزەران وسوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی شوێنی بكەن.
  • وەرگرتنی زانست لە خاوەنەكانیەوە؛ ئەوانەی زاناترن سەبارەتی، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ پرسیار لە عائیشە كرا -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی چونە ماڵەوەی
  • جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ سیواکی دەکرد لەكاتی چوونە ماڵەوە.