ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات: کە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتێکدا کە ئەو سیواکی دەکرد بە سیواکێکی تەڕ، چونکە سیواکی تەڕ دەم باشتر پاک دەکاتەوە، وناو دەم ئازار نادات، وسیواکەکەی خستبووە سەر زمانی وزۆر پاکی دەکردەوە بە سیواکەکە، هەتا وەکو ئەوە وابوو کە بڕشێتەوە.