explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەوەی موعاهەدێك دەكوژێت -موعاهەد: ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن-، هەڕەشەكە ئەوەیە بۆنی بەهەشت ناكات ؛ ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری چل ساڵەوە بەڕێكردن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرام بوونی کوشتنی کەسی موعاهەد وزیمی وئەوەی ئەمانی پێدراوە لە كافرەكان، وئەم كوشتنە لەتاوانە گەورەكانە.
  • موعاهەد (المُعَاهَدً): ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن، وزیمی (الذِّمِّي): ئەو كافرەیە كە لەنێو وڵاتی مسوڵمانان دەژی وسەرانە -جزیە- دەدات، وموستەئمەن (المستأمَن): ئەو كافرەیە كە هاتووەتە نێو خاكی مسوڵمانان بەپێی پەیمان وئاسایش وپاراستنی ؛ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.
  • هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە پەیمانەكان لەگەڵ نامسوڵمانەكان.