لە ئەبی موحەممەد حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب (كچەزای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: لەبەرم كردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە». (سەحیح - ڕاست) - رواه الترمذي والنسائي
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی کردووە بە وازهێنان لەو قسە و کردەوانەی کە گومانت تێیاندا هەیە، ئایا نەهی لێكراوە یان نا، ئایا حەرامە یان حەڵاڵ، وڕێنموێنی كردووە بۆ پابەندبوون بەوەی کە گومانی تێدا نییە و دڵنیایت لە چاكی و حەڵاڵبوونی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پێویستە مسوڵمان بابەت وکاروبارەکانى ژیانی لەسەر یەقین ودڵنیایی دامەزراو بێت، و واز لە شتی گوماناوی بهێنێت، و بەچاوڕۆشنیەوە دینداری بکات.
  • نەهی کردن لە كردنی شتە گوماناوییەكان -شوبهەکان-.
  • ئەگەر ئارامی وهێوریت دەوێت ئەوا واز لە شتێک بهێنە کە گومانت لێی هەیە ودووری بخەرەوە لە خۆت.
  • ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی چونکە فەرمانى پێیانکردووە بە شتانێک کە ئارامی وهێوری نەفسی تێدایە، ونەهی لێیانکردووە لە شتانێک کە تووشی دڵەڕاوکێ وناڕەحەتیان دەکات.