explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سوجدەی ببردایە بۆشایی زۆری دەخستە نێوان دەستەكانی لەكاتی سوجدە بردندا ؛ هەریەكێك لە دەستەكانی دوور دەخستەوە لەو بەشەی لاشەی كە لێیەوە نزیكە، وهەتا سپێتی بن باڵی دەردەکەوت ئەمیش ئاماژەیە بۆ زێدەڕۆیی لە دوورخستنەوەی باڵەكان لە تەنیشتەكانی لاشە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سوننەتە -موستەحەبە- بەم شێوازە سوجدە ببات؛ کە بریتیە لە دوورخستنەوەى باڵەکان لە تەنیشتەکانى لاشە.
  • ئەو نوێژخوێنەی لە نوێژی كۆمەڵدایە ؛ ئەگەر كەسی تەنیشتی بەم شێوازە تووشی ئازار بێت، ئەوا ڕێگەپێدراو نییە بەم شێوازە سوجدە ببات.
  • دوورخستنەوەى ئەندامەکان (دوورخستنەوەی هەردوو باڵەکان لە لایەکانى لاشە، ودوورخستنەوەى سک لە ڕانەکان) ؛ حیکمەت وسوودی زۆری تێدایە، لەوانەش: ئاماژەیە بۆ چالاکی وحەزکردن بە نوێژ ئەنجامدان، وئەگەر نوێژخوێن پشت ببەستێت بە هەموو ئەندامەکان لە کاتی سوجدە بردندا ؛ ئەوا هەموو ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستن. ووتراوە: نزیكترە لە سادەیی وملكەچبوون، وئەندامەكان چاكتر جێگیر دەبن لەسەر زەویدا، هەروەها ئەندامەكان لە یەكتر جیا دەبنەوە ومافی خۆیان وەردەگرن لە سوجدە بردندا.