پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سورەتی (التین)ی خوێند لە ڕکاتی یەکەمی نوێژی عیشادا؛ چونکە لە سەفەردا بوو، ولە سەفەریشدا ڕەچاوی ئاسانکاری وکەم کردنەوە دەکرێت، چونکە سەفەر کردن ناخۆشی وناڕەحەتی تێدایە، وهەرچەندە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- موسافیر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا وازی نەهێنا لەو شتەی کە هۆکارە بۆ خشوع وئامادەبوونی دڵ لە کاتی بیستنی قورئان، وئەمیش بریتیە لە دەنگ خۆشکردن لە کاتی خوێندنی قورئان لە کاتی نوێژدا.