پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە فەرمانڕەوای مسوڵمانان ؛ پارە وسامانی مسوڵمانان وشتە دونیاییەکان بۆ خۆیان دەبەن وبەشی مسوڵمانان نادەن، وبەو شێوەیەی بیانەوێت خەرجی دەكەن ومافی مسوڵمانان نادەن . وئەم كاربەدەستانە هەندێك شت دەكەن لە دیندا؛ كە نكۆڵی لێ کراوە وڕێگە پێ نەدراوە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان كرد: لەم حاڵەتەدا چی بكەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو كە بێبەشكردنتان لە سامان ومافەكانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەجێبەجێكردنی ئەوەی لەسەرتانە لە گوێڕایەڵی وپابەندبوون، بەڵكو ئارام بگرن وگوێڕایەڵ بن وململانێ مەكەن دژ بە كاربەدەستان، وداوای مافی خۆتان لە خوای گەورە بكەن، ونزا بكەن بۆئەوەی چاك بن وشەڕ وستەمیان لە ئێوە دوور بێـت.