پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تووشی غەم وناڕەحەتیەك بووایە؛ دەیفەرموو: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە)؛ تەنها الله پەرستراوی هەقە، (الْعَظِيمُ: الله ی مەزن)؛ قەدر وڕێز وشەرەفمەندی وپلە وپایەی مەزنە، وگەورە وشكۆدارە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (الْحَلِيمُ:هێمن و لەسەرخۆ)؛ پەلە ناكات لە سزادانی تاوانباران بەڵكو دوای دەخات، ولەوەیە لێیشی خۆش بێت ئەگەرچیش توانا ودەسەڵاتی بەسەردا هەیە، ئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن)؛ خوڵقێنەری عەرشی مەزنە، (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەكان وپەروەدگاری زەویە)؛ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی، وخوڵقێنەری هەموو شتێكە لە نێویان، وئەو خاوەنیانە، وبەڕێوەیان دەبات وڕێكفیان پێوە دەكات بەو شێوەیەی خۆی بیەوێت، (رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ:پەروەردگاری عەرشی ڕێزدار)؛ خوڵقێنەری عەرشی شكۆمەند وڕێزدار.