(اللهم إنا نجعلك في نحورهم : خودایە؛یارمەتیمان بدەیت بۆ سەرکەوتن بەسەریان وکوشتنیان -لێدان لە گەردنیان-): واتا ئەوان لە ئێمە دوور بکەیتەوە وڕێگری بکەیت ئەوان بگەن بە ئێمە وزیانمان پێبگەیەنن، لێرەدا بە تایبەت باسی گەردن کراوە چونکە خێراترین ڕێگایە بۆ لەناوبردنی دوژمن وزاڵبوون بەسەریدا و لەناوبردنی؛ ئەم نزایە هیوای تێدایە بۆ کوشتنیان. (ونعوذ بك من شرورهم:خودایە؛ پەنا بە تۆ دەگرین لە شەڕ وزیانەکانیان): بەهۆی ئەم نزایەوە خواى گەورە شەڕی ئەوان لە ئێوە دوور دەخاتەوە ومەبەست ئەوەیە کە خواى گەورە زیانیان دووربخاتەوە، وبەربەستێک بخەیتە نێوان ئێمە وزیانی ئەوان. ئەم دوو نزایە هەرچەندە کەمیشە ئەگەر مرۆڤ بە ڕاستگۆیی ودڵسۆزییەوە بیڵێت ئەواى خواى گەورە زیانی دوژمنی لێ دوور دەخاتەوە، وتەنها خودا بەندەکەى سەردەخات.