هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوایان لێبێت- تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک لە جووتیارە ناعەرەبەكان لە شام، لە ژێر گەرمایی خۆردا وەستێنرا بوون، پرسیاری سەبارەتیان كرد؟ پێی ووترا: بەو شێوەیە سزا دراون چونكە سەرانە (باج)یان نەداوە لەكاتێكدا دەتوانن بیدەن. هیشام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا بە بێ هەق.