پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەون بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وئەو خەونەی حەزی پێناكات ودڵتەنگی دەكات لە شەیتانەوەیە. هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.