explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە هەركەسێك لە پیاوان ئاوریشم بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت وەك سزایەك بۆی ؛ ئەگەر تەوبەی لێنەكات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • مەبەست لە ئاوریشم -حەریر- ئاوریشمی تەواو سروشتیە، ئەم فەرموودەیە ئاوریشمی دەستكرد ناگرێتەوە.
  • حەرامێتی پۆشینی ئاوریشم لەسەر پیاوان.
  • نەهی كردن لە پۆشینی ئاوریشم ؛ پۆشین وبەكارهێنانیشی دەگرێتەوە وەكو جێگا وڕاخەر.
  • ڕێگەپێدراوە پیاوان بەشێكی كەم لە ئاوریشم بپۆشن كە پانیەكەی لەنێوان دوو بۆ چوار پەنجە بێت ؛ ئەمیش بەكاردێت وەكو نەخش وڕازاندنەوە یان بۆ لێواری جل.