explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەگەر بەندە حەمد وسوپاستی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەو فەزڵ ونیعمەتانەى بەخشیوویەتی پێی ؛ ئەمە لەو شتانەیە کە دەبێتە هۆی ڕازیبوونی الله لە بەندەکەى. کاتێک خواردن دەخوات؛ دەڵێت: الحمد لله، وکاتێک خواردنەوە دەخواتەوە؛ دەڵێت: الحمد لله.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بەخشندەیی وڕێزلێنانى خواى گەورە لە نەوەکانى ئادەم، ئەو زاتە ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت و لەبەرامبەردا تەنها داواى حەمد وستایش دەکات -سبحانە وتعالى-.
  • ڕازی بوونی خوای گەورە لەوەیە بە هۆی کەمترین شتەوە جێبەجێ ببێت وەکو حەمد وسوپاسکردنی خوای گەورە لە پاش خواردن وخواردنەوەکان.
  • لە ئادابەکانى خواردن وخواردنەوە: حەمد وستایشکردنی خواى گەورە لەپاش هەموو خواردن وخواردنەوەیەک.