پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە تاوانە گەورەكان ڕوون دەكاتەوە، كە بكەرەكانیان هەڕەشەی توندیان لێكراوە لەدونیا وقیامەتدا : یەكەم: شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا. دووەم: خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان. سێیەم: كوشتنی نەفسێك: ئەمیش كوشتنی بەناهەق دەكرێتەوە ؛ وەكو كوشتن بە ستەم ودەستدرێژی. چوارەم: سوێندخواردنی نقومكەر: واتا سوێندخواردن بە درۆ ؛ هەرچەندە دەزانێت درۆ دەكات لەم سوێندخواردنە، وبەم ناوە باسكراوە چونكە خاوەنەكەی نقوم دەكات لە تاوان یان لە ئاگری دۆزەخ.