پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نابێت مسوڵمان شتێکی هەبێت كە وەسیەت سەبارەتی بکات وەكو مافەكان وسامانەكان ئەگەرچیش كەم بێت؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت. عبد اللەی كوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هیچ شەوێکم بەسەردا تێپەڕ نەبووە لەو كاتەوەی كە گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەوەى فەرموو؛ ئیلا وەسیەتە نووسراوەکەم لە لام بووە.