لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو، قەرەباڵەغیەکی بینی وخەڵکانێک سێبەریان دروست کردبوو بۆ پیاوێک، ئەویش فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتیان: ڕۆژووی گرتووە، فەرمووی: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»، و لە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمووی: «سوود لە ئەو ڕوخسەتانەى خودا وەربگرن کە پێتانى بەخشیووە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە گەشتێکدا بوو، پیاوێکی بینی کە خەڵک لە دەوری کۆبوونەتەوە، و سێبەریان بۆ كردبوو بەهۆی گەرمی تیشكی خۆر و تینوێتی زۆرەوە، فەرمووی: چییەتی؟ ووتیان: بەڕۆژووە، فەرمووی: لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، پابەند بن بە ڕوخسەتی خوداوە کە بۆ ئێوەی بڕیار داوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونكردنەوەی ئاسانكاری شەریعەتی ئیسلام.
  • ڕۆژووگرتن لە سەفەردا ؛ ڕێگەپێدراوە، وڕۆژوو نەگرتن لە سەفەردا بەهۆی ڕوخستەوە ؛ بەهەمان شێوە ڕێگەپێدراوە.
  • ڕۆژووگرتن لەکاتى سەفەردا ئەگەر ببێتە هۆی ناڕەحەتی زۆر ؛ مەکروهە، بەڵام ئەگەر بگاتە ئاستی تیاچوونی ئەوا لەم حاڵەتەدا حەرامە.
  • نەوەوی دەڵێت: (كاتێك دەفەرموێت: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»)؛ ماناکەی ئەوەیە: ئەگەر قورس وناڕەحەت بوو لەسەرتان و ترسی زیانتان هەبوو، و ڕەوتی فەرموودەکەیش ئەم لێکدانەوەیە دەخوازێت.
  • گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵان وپرسیارکردنی سەبارەتیان.