هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا، لەوەیە غەزاى (فەتح وڕزگارکردنی مەککە) بێت، هەندێک لە هاوەڵان بەڕۆژوو بوون، وهەندێکیان بەڕۆژوو نەبوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەزامەندی نیشاندا لە کردەوەى هەردوو کۆمەڵەکە، لە شوێنێکدا لایاندا بۆئەوەى پشوو وەربگرن وئیسراحەت بکەن لە گەرما وتینی تیشکی خۆر، کاتێک لەو شوێنە لایاندا لە نیوەڕۆدا، هەندێک لەوانەى بەڕۆژوو بوون کەوتن بەسەر زەویدا ئەمیش بەهۆی تینوێتی وگەرماوە، ونەیانتوانى ئیش بکەن، وئەوانەى بەڕۆژوو نەبوون، هەستان وخێمەیان هەڵدا و وشترەکانیان ئاودا، وخزمەتی برا ڕۆژووگرەکانیان کرد، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەکانیانی بینی لە خزمەتکردن ویارمەتیدان؛ هانی سوپاکەى دا وفەزڵ وپاداشتیانی ڕوونکردەوە وفەرمووی: (ئەوانەى ئەمڕۆ بەڕۆژوو نەبوون پاداشتی خۆیان وەرگرت).