لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە دەرچوون بۆ سەفەرێک لە مانگی ڕەمەزاندا، و لەو ڕۆژەدا گەرمایەکی بەتین هەبوو، هەتا تەنانەت یەکێک لە ئەوان دەستی بە سەریەوە بوو (بۆ خۆپاراستن لە) تینی (گەرمای تیشکی خۆر)، وهیچ یەکێک لە ئەوان بەڕۆژوو نەبوو جگە لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وعبداللەی کوڕی رەواحەی ئەنساڕی نەبێت -ڕەزای خوای لێبێت-، ئارامگر بوون لەگەڵ ئەو گەرمایە وڕۆژوویان گرت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە دروستە ڕۆژوو بگیرێت ئەگەرچیش سەفەرەکە ناڕەحەتی تێدا بێت ئەگەر ناڕەحەتیەکە نەگاتە ئاستی زۆر ترسناک.