لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبووە لەسەر ئەنجامدانی هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نوێژە سوننەتەكان هەموو نوێژەكان دەگرێتەوە جگە لە نوێژە فەرزەكان، ومەبەست لە نوێژە سوننەتەکان لێرەدا: نوێژە سوننەتە راتیبەكانە كە پەیوەستن بە نەێژە فەرزەكانەوە.
  • نوێژە سوننەتە راتیبەكان ئەمانەن: دوو ڕكات لە پێش نوێژی بەیانی، چوار ڕكات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕكات لە دووایەوە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی ئێوارە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی خەوتنان.
  • دوو ڕکات سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی لە هەموکاتێکدا لە سەفەر وغەیری سەفردا ئەنجامدەدرێت، بەپێچەوانەى سوننەتە راتیبەکانى نیوەڕۆ وئێوارە وخەوتنان کە لەکاتى سەفەردا ئەنجام نادرێن.
  • دوو ڕکاتی سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی زۆر جەختی لەسەر کراوەتەوە، بۆیە نابێت مسوڵمان پشتگوێی بخات.