explain-icon

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان لە ماڵەوە وهەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانیان؛ هەندێك لەو نوێژە سوننەتانە كە بەم شێوەیە بەردەوامبوو لە ئەنجامدانیان لە ماڵەوە: چوار ڕكات بە دوو سەلامدانەوە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپێش نوێژی بەیانی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سوننەتە بەردەوامبوون لەئەنجامدانى چوار ڕکات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕکات لە پێش نوێژی بەیانی.
  • نوێژە سوننەتە ڕاتیبەکان باشتر وایە لە ماڵەوە ئەنجامبدرێن، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- بەم شێوەیە باسی كردووە.