لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ». (سەحیح - ڕاست) - رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد