لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە کەسێک چوار ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات پێش نوێژی عەسر». حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵی وپاداشتی ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت پێش ئەنجامدانى نوێژی عەسر باسدەکات ئەویش ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەت بۆ ئەو کەسەی دەکات کە ئەم کردەوەیە ئەنجام دەدات.