پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مسوڵمان لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسەی نێو دەروونی ئەگەر بە زمانی دەری نەبڕێت وكردەوەی پێنەكات، خوای گەورە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەرمان لاداوە ولێمان خۆشبووە لەسەر ئەم قسانە، ولێپرسینەوە ناكات لە ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەو قسانەی دێت بە مێشك ودەروونیاندا بەبێ ئەوەی مەیلیان بۆی هەبێت وجێگیر بێت لەلایان؛ بەڵام ئەگەر جێگیر بوون لە دڵدا وەكو خۆبەگەورەزانین وشانازی وفیز زلی ودووڕوویی یان بە ئەندامەكانی كردەوە بەم قسانە بكات یان دەریان ببڕێت ؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێدەكرێت سەبارەتیان.