explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئافرەتێكی بینی كوژرا بوو لە یەكێك لە جەنگەكاندا، بۆیە نكۆڵی كرد لە كوشتنی ئافرەتان و منداڵان ؛ ئەوانەی هێشتا باڵغ نەبوون.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هەریەکێک بەشداری جەنگ نەکات لە ئافرەتان ومنداڵان، وئەوانەی حوكمیان وەكو ئەمانە لە بەتەمەنەکان وئەوانەى لە پەرستگاکاندان؛ ئەوا ناکوژرێن، بەمەرجێك بەهیچ شێوەیەك خاوەن بیروڕا ویارمەتیدەر نەبن بۆ کوشتنی مسوڵمانان، ئەگەر وابوون ؛ ئەوانیش دەكوژرێن.
  • نەهی كردن لە كوشتنی ئافرەتان ومنداڵان ؛ چونكە ئەمانە ناجەنگن دژی مسوڵمانان، ومەبەست لە جیهاد كردن لەپێناو خوای گەورە بۆ شكاندنی هێزی جەنگاوەرەكانە؛ بۆئەوەی پەیامی هەق بگات بە هەموو خەڵكی.
  • ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنانەت لەكاتی هەڵمەت وجەنگەكانیشدا.