شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەڵمەتێکدا کۆمەڵێکی نارد بۆئەوەى بەرامبەر دوژمن بجەنگن، وفەرمانى پێیانکرد ئەگەر دوو کەسی دیاریکراویان بینی لە قوڕەیش وناویانی هێنا؛ بیانسووتێنن، پاشان پێش ئەوەى بکەونە ڕێ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن.