پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە هەرکەسێک كە ستەمێکی لە برایەکی مسوڵمانی کردووە؛ لە کەسایەتی یان لە پارە وسامانی یان لە خوێنی، ئەوا با داواى گەردن ئازایی وداواى لێبووردنی لێبکات هەتاوەكو لە دونیادا ماوە، پێش ئەوەى ڕۆژی قیامەت بێت كە دینار ودرهەمی زیو سوودی تێدا نەبێت بۆئەوەی بیدات بە ستەمكار وگەردنی پێ ئازاد بكات، تۆڵەسەندنەوە لەو ڕۆژەدا بە چاكە وخراپەیە؛ ستەملێكراو لە چاكەكانی ستەمكار دەبات بە پێی ستەمكردنەكەی، ئەگەر ستەمكار چاكەی نەبوو ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكە دەهێنرێت ودەخرێتە ئەستۆی ستەمكار بە پێی ستەمەكەی.