لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی زیندوو دەبنەوە ودەوەستن لە پێش پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان، هەیە نقوم دەبێت لە ئارەقی (لاشەی) هەتاوەکو دەگاتە (ئاستی) نیوەی گوێیەکانی». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

خەڵکی زیندوو دەبنەوە ودەوەستن لە پێش پەروەردگار بۆئەوەى لێپرسینەوە بەرپا ببێت وهەرکەسێک بە پێی کردەوەکانى پاداشت وەربگرێت بە چاکە وخراپە، وهەندێک نقوم دەبن لە ئارەقی (لاشەیان) هەتاوەکو ئارەقەکە دەگاتە (ئاستی) نیوەی گوێیەکانی.