explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر خواى گەورە خێری بوێت بۆ یەکێک لە بەندە ئیماندارەکانى ئەوا تووشی تاقیکردنەوەى دەکات لە نەفس وماڵ وخێزانیدا، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بەندە هانا وپەنا ببات بۆ الله بە نزاکردن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان، وبەرزبوونەوەى پلەکان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئیماندار لەوەدایە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوەی جۆراوجۆر بێت.
  • تاقیکردنەوە وبەڵا لەوەیە نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورە بێت بۆ بەندەکەی، بۆ ئەوەی پلە وپایەی بەرزبکاتەوە ولە گوناهەکانی خۆش بێت.
  • هاندان وئامۆژگاری بۆ ئارامگرتن لەکاتی ناخۆشی وکارەساتەکان، ودەرنەبڕینی ناڕەزایی وبێزاربوون.