عبداللەی کوڕی فەیروزی دەیلەمی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە ناخیدا شتێک لە گومان هەبوو سەبارەت بە قەدەر، بۆیە ترسا لەوەى کە ئەم گومانە ببێتە هۆی ئینکار کردنی قەدەر، بۆیە پرسیاری لە زانایەک کرد لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئەوەى بۆی چارەسەر بکات. ئەمە دەریدەخات کە پێویستە مسوڵمان پرسیار بکات لە زانایان سەبارەت بە شتێک لە لای ڕوون نییە یان جێگای گومانە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ}[النحل: 43]، واتە: {ئێوه پرسیار لە ئەهلی زیكر (زانایان) بکەن ئەگەر سەبارەت بە بابەتێک یان مەسەلەیەک نازانن}، ئەو زانایانە فەتوایان بۆ عبداللە دا کە دەبێت باوەڕی بە قەزا وقەدەر هەبێت، وهەروەها پێیان ووت بەخشینی سامانێکی زۆر لە کەسێک قبوڵ ناکرێت ئەگەر باوەڕی بە قەزا وقەدەر نەبێت، وئەوەى بمرێت لەسەر باوەڕ نەبوون بە قەزا وقەدەر ئەوا لە ئەهلی دۆزەخ دەبێت.