لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر ترسی بارگرانی نەبووایە لەسەر ئیمانداران ئەوا واجبی دەكرد لەسەریان لە پێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك سیواك بەكاربهێنن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەرمونیانی وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئومەتەکەى، وترسی لەوەی ئەركەكانیان لەسەر قورس بێت.
  • بنچینە لە فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبێتیە، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر ئەوەی سوننەتە.
  • فەزڵ وسوننەتی سیواک کردن لەپێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك.
  • ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: دانایی لە سوننەتی سیواك كردن لەكاتی هەستان بۆ دەستپێكردنی نوێژ؛ حاڵەتی نزیكبوونەوەیە لە الله، بۆیە دەبێت ڕێك وپاك بێت وڕێزداری پەرستن دەربخات.
  • فەرموودەکە بەشێوەیەکی گشتی سیواك كردن بۆ ڕۆژووگریش دەگرێتەوە، ئەگەرچیش لەپاش کاتی زەوال -ناوەڕاستی نیوەڕۆ- بێت؛ بۆ نوێژەكانی: نیوەڕۆ وعەسر.