explain-icon

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زێدەڕۆیی نەدەكرد لە پێكەنیندا بەشێوەیە زووانە بچوکی دەربکەوێت، بەڵكو تەنها زەردەخەنەی دەكرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار پێکەنینی تەنها زەردەخەنە بووە؛ ئەگەر ڕازی بووایە لەسەر شتێک یان بەلایەوە جوان بووایە.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەڵێت: (هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا)؛ مەبەست ئەوەیە بە تەواوی پێنەكەنیووە بەشێوەیەك تەواو قووڵ بێتەوە لەگەڵ پێكەنینەكەدا.
  • زۆر پێکەنین ودەنگ بەرزکردنەوە لە کاتی پێکەنیندا بە قاقا لێدان؛ لە سیفەتی پیاوچاکان نییە.
  • زۆر پێکەنین هەیبەت وڕێزی مرۆڤ ناهێڵێت لەنێو برایانیدا.
explain-icon

زیاتر