پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی مرۆڤ دەكات ئەگەر خواردنی خوارد ؛ سوپاسی وحەمدی الله بكات، چونكە مرۆڤ توانای پەیدا كردنی خۆراك وخواردنی نییە مەگەر بە یارمەتی الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە ئەو كەسەی كە حەمد وستایشی خودا دەكات بەوەی شایستەیە خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی خۆش بێـت.