پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە مەراسیمەكانی حەج وعومرە دەستپێبكات؛ بەم شێوەیە تەلبیەی دەكرد ودەیووت: (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ:خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە)؛ وەڵامدانەوە لەكاتی خۆی، لەپاش وەڵامدانەوەی ئەوەی بانگت بۆ كردین لە دڵسۆزی وتەوحید -یەك خوا پەرستی- وحەج كردن وهتد، (لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ:وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە)؛ تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت، هیچ هاوبەشێكت نییە لە پەروەردگاری وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانت، (إن الحمد:بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاسێك)؛ وستایش و وەسفكردنێك، (والنعمة:ونیعمەتێك)؛ لە تۆوەیە وتۆ دەیبەخشی، (لك:هەر بۆ تۆیە)؛ بەرەو لای تۆ ئاراستە دەكرێت لە هەموو حاڵەتێكدا، (والملك:وموڵكێك)؛ بەهەمان شێوە هەر هی تۆیە، (لا شريك لك:هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ هەمووی بەتەنها بۆ تۆیە. ئیبن عومەر ئەمەی بۆ تەلبیەكە زیاد دەکرد ودەیووت: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ:وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ)؛ ئاسوودەیمان پێببەخشە لەپاش ئاسوودەیی، (والخير بيديك:وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە)؛ هەموو لە فەزڵ وبەخشندەیی تۆوەیە، (وَالرَّغْبَاءُ إليك:وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت)؛ پرسیار وداوا كردن تەنها لە ئەو كەسە دەكرێت كە هەموو خێرێك لەنێو دەستیدایە، (والعمل:وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە)؛ چونكە تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت.