زەینەبی کچی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چوو بۆ لای ئەو ژنانەی کە دەیانشۆرد، و پێی فەرموون: بە ئاو و گەڵای كنار بیشۆرن، سێ جار یان پێنج جار یان زیاتر؛ ئەگەر پێویست بوو، و با ژمارەی شۆردنەكان تاك بێت، و لە شوشتنی کۆتاییدا هەندێك کافور تێكەڵ بە ئاوەكە بکەن، و کاتێک تەواو بوون ئاگادارم بكەنەوە. کاتێک لە شۆردنی تەواو بوون؛ ئاگاداریان کردەوە، ئەویش ئیزارەکەی (جلی نیوەی خوارەوەی لاشەی) دایە ئەو ئافرەتانەی كە شۆردیان، و فەرمووی: لولی بدەن بە دەوری لاشەیدا، و بیکەنە ئەو جلەی کە نزیکترینە لە لاشەیەوە، پاشان قژی دابەشكرا بۆ سەر سێ پەلك.