لە عەمرو كوڕی عامر كە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە