پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە جیهاد كردن دژی كافرەكان، وهەوڵدان وكۆششكردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەموو هۆكار وئامرازێك هێندەی لە توانادایە بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت، لەو هۆكارانەیش: یەكەم: خەرجكردنی پارە وسامان لە جیهاد كردندا؛ بۆ كڕینی چەك وخەرجكردن لەسەر موجاهیدەكان وبەو شێوەیە. دووەم: دەرچوون بە نەفس ولاشەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان ودوورخستنەوەیان. سێیەم: بانگەواز كردنیان بۆ ئەم ئاینە بە زمان، وسەلماندنی بەڵگەكان لەسەریان، و بەگژداچوونەوەیان وڕەتدانەوەیان.