پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت لە سێ كاتدا، یان ناشتن و لەگۆڕدانانی مردوو لەو كاتانەدا، ئەم سێ كاتەیش بریتین لە: یەكەم: كاتێك خۆر دەردەكەوێت، ئەمیش سەرەتای كاتی دەرچوونی دەگرێتەوە كە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان هەتاوەكو دەگات بە ئەندازەی درێژی ڕمێك، ئەم ماوەیەی كە نەهی لێكراوە بە مەزندە نزیكەی پانزە خولەك دەكات لە پاش دەرچوونی. دووەم: كاتێك خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان، وهیچ شتێك لە ژێریدا سێبەری نابێت نە بە لای ڕۆژهەڵات ونە بە لای ڕۆژئاوا هەتاوەكو لە نیوەی ئاسمان لادەدات، وسێبەری شتێك دەردەكەوێت بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات كە ئەمیش كاتی دەستپێكردنی نوێژی نیوەڕۆیە، ئەم ماوە نەهی لێكراوە كە خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان بە پێنج خولەك مەزەندە دەكرێت. سێیەم: كاتێك خۆر لار دەبێتەوە وبەرەو ئاوابوون دەچێت لەكاتی خۆرئاوابووندا هەتاوەكو بە تەواوی دیار نامێنێت.