پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نەهی کردووە لە نوێژکردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت ولە هێڵی پانی بەرزدەبێتەوە بە ئەندازەی سێبەری ڕمێک کە لە پانتاییەکی زەویدا دانرا بێت، وئەمەش بە ماوەی نێوان 5 بۆ 15 خولەک دەکات، وزانایان ڕای جیاوازیان هەیە لە سەر دیاریکردنی، وباشتر وایە لە پاش 15 خولەک نوێژ بکرێت. وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، واتا: لە پێش بانگی مەغریب بە چەند خولەکێک، چونکە نوێژکردن لەم کاتانەدا خۆچواندنە بە موشریکەکان کە خۆر دەپەرستن لە کاتی دەرچوونی وئاوابوونی، ونەهیمان لێکراوە لە خۆچواندن بە موشریکەکان لە پەرستنەکان وشتی تریشدا؛ چونکە ئەوەی خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە.